سەفەری پاپ و تەمری بانگەشەی هەرێمی کوردستان؛ خەونێک کە پێک نایەت

هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە سەربەخۆیی دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەیە لەزۆر بابەت و پرسدا گرێدراوی بەغایە و بۆخۆی بە دەوڵەت – نەتەوە هەژمار ناکرێت. تەنانەت ئەم ناوچە نیوە سەربەخۆیە سنووری دیاریکراوی نییە  و گرێدراوی مۆدێلی سیاسییە. دووساڵ و نیو دوای شکست هێنانی راپرسی هەموو ناوچە جێی ناکۆکەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لەدەست رۆشتن و ئێستا لەبچووکترین پاتنایی دوای ساڵی 2003 دایە.

چاپی نەخشەیەکی خەیاڵی لەسەر تەمری وەبیرخستنەوەی سەفەری پاپ بۆ هەرێمی کوردستان و کاردانەوەکان لەئاستی فەرمی و نافەرمی لەوڵاتانی ئێران و تورکیای بەدواوە بوو. پێشلکاری سەروەری خاکی دوو وڵات لەنەخشەی خەیاڵی هۆکاری سەرەکی نارزایەتی دەربڕینی ئەم وڵاتانەیە.

گۆمانی تێدا نییە کە پاساوی ئەم دوو وڵاتە راستە و پێویستە رێز لە سنوورە دەسکردە نێودەوڵەتییەکان و مافی دەسەڵاتداری وڵاتەکان وەک بنەمای نێودەوڵەتی بگیردرێت. بەڵام خاڵێک کە لەبەرچاو نەگیردراوە، ئاستی رژدبوونی ئەم ئیدعا و یا خود بوونی سیاسەتێکی پێکەوەلکاندنی رژدە لەلایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانەوە. ئایا دەوڵەتی هەرێم بەڕاستی پەیڕەوی لەسیاسەتێکی پان کوردیستی دەکات؟ نووسەری ئەم دێڕانە پێی وایە وڵامی هەموو ئەم پرسیارانە نێگەتیڤە.

هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە دەسەڵاتی دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەیە لەزۆر بواردا بەڵام گرێدراوی بەغایە و وەک دەوڵەت – نەتەوە هەژمار ناکرێت. تەنانەت ئەم ناوچە نیوە سەربەخۆیە سنووری دیاری نییە و گرێدراوی مۆدێلە سیاسییەکان. دووساڵ و نیو دوای شکست هێنانی راپرسی هەموو ناوچە جێی ناکۆکەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لەدەست رۆشتن و ئێستا لەبچووکترین پاتنایی دوای ساڵی 2003 دایە.

جگە لەوە، بیرۆکەی سەربەخۆیی ئەم ناوچە یەکڕێزی و هاوڕابوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ نییە و لەبواری مێژوویەوە لێکترازاوی هەولێر و سلێمانی بۆتە هۆی دابەشبوونی دەسەڵات، باس کردن لە هێزێکی یەکگرتووی سیاسی بەهێز کە ئیرادەی سیاسی یەکپارچەی هەبێت دژوارە. بۆیە ئەمە باس کرا کەبگوترێت هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو و یا ئەوەی کە کێشەی زەوی و سنووری لەگەڵ ئیراق کۆتایی پێهاتبوو. بە وردەکاری و پاراستنی مافی زۆرتر لەرێگای یاسای چاودێر لەسەر پەیوەندی دەوڵەتەکان هەڵسووکەوتی دەکرد و بەراستییەکی زۆرترەوە نەخشەی سیاسی خۆی چاپ و بڵاو دەکردەوە.

بەڵام پرسەکە ئەوەیە کە پارتەکان لەهەرێم پێش ئەوەی کە خۆیان لەقەوارەی دەوڵەتە جێگیر و سنووردراوەکان و چوارچێوەی یاسایی و ماف پێناسە بکەن، خۆیان لەنێو شاندی بزووتنەوەی سیاسی بە ئارمانجی بەرز و نادایر دەبینن.

هەڵبەت ناڕوونی لەئارمانج و پێناسەی ویستەکان، بەشێکە لە پرسەکە، پرسی بەکارهێنانی ناوخۆیی بانگەشەی رزگاریخوازیش باسێکی گرنگە کە لەم ساڵانەدا وەک گۆڕدەرێک لەقەوارەی نێوان پارتەکان و پێناسەکردنەوەی هاوسەنگییە کۆنەکان و بەدەست خستنی هەژموون، گرنگییەکی زۆری بەخۆیە بینیەوە. بەشێکی زۆری ئەم ئەجیندایەی ئیشی رزگاریخوازی، بانگەشەی وشک و بێ پشتیوانی رژدە لەجیهانی راستیدا کە بەس ئارمانجی ئەندازیاری رای گشتییە. کاریگەری لەسەر رای گشتی کوردانی ئێران، تورکیا و سوریا و سەرف کردنی نرخی زیادیان لەمەڕ کێبەرکێیە سیاسەییە ناوخۆیەکانی هەرێمیش بەشێکی گرنگە لەستراتژی سەرەوە.

لەوەی کە گووترا دەتوانین نەتیجە بگرین، بانگەشەی جارجار و بێ هیچ پاساوێکی لە پێناو ستراتژییەکی سیاسی راستیدا نییە و ژیرانەش نییە. هەرێمی کوردستان یاریزانێکی کز و لەئاستی خوارتر لەنەتەوەیە و لەجیهانی راستیدا توانای بەدواداچوونی هیچ بەرنامەیەکی پێکەوەلکاندنی نییە. بۆ روونبوونەوەی زیاترە نموونەیەک دێنینەوە. دەوڵەتی چین دوای چەندین دەیە بەدواداچوونی سیاسەتی بێ ئاکامی هەناردەکردنی شۆڕش، لەکۆتاییەکانی دەیەی هەفتای سەدی رابردوو، سەری خستە گیرفانیەوە و سەرقاڵی پەرەسەندنی ئابووری و راکێشانی وەبەرهێنان بوو. چل ساڵ پێشکەوتنی بەردەوام، چینی لەوڵاتێکی هەژاری جیهانی سێیەمی کردە گەورەترین ئابووری جیهان و یەکێک لە پێنج هێز گەورەی سەربازی. جیا لەمانە، چین چەند ساڵێکە ئاشکرا بەدواداچوون بۆ سایسەتێکی دەرەکی هێرشبەر دەکات و بووە بە بەشێک لە سەروەت و دەسەڵاتی دزەکەر لەناوچەکەدا. بەم پێناسەیەش گەورەفڕینین پکەن لەچەند دوورگە کە شوێنی ژیان نییە لەدەریای باشووری چین زیاتر ناڕوات و ئەوەش رووبەڕووی رەقیبە ستراتژیەکانی وەک ئەمریکا، ژاپۆن، ئۆسترالیا و هیند بۆتەوە.

تورکیای ئەردۆغانیش نموونەیەکی باشە. دوای هەشتاد ساڵ رزگاریخوازی دەوڵەت گەرای کەمالیستی و وازهێنان لەپان تورکیزم، تورکیای بەهێزتر بە دوای پەرەدان بە دەسەڵاتداری و زیادکردنی قووڵایی ستراتژیکە، یاریەک کە بە بڕوای زۆرێک لەچاودێرن ئەنجامی لەبەرچاوی بۆ ئەنکەرە نییە. ئایا دەتوانرێت هەرێمی کوردستان لەنێو ئەم ریزبەندیەدا دابنرێت؟ قەد! لەوانەی سەد ساڵی دیکە و لەقەوارەیەکی زۆر بچووکتر!

نووسەر: سەلاحەدین خەدیو

سەرچاوە: دیپلۆماسی ئێرانی

سفر پاپ و تمبر تبلیغاتی اقلیم کردستان؛ رویاهایی که دست نیافتنی است

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید