ماەیەک پێش ئێستا غازی ساڵح بەرپرسی ئاسایشی گومریکی سەرزیرێ لەهەرێمی کوردستان لەگوندەکی و لەکاتێکدا کە لەلای ماڵباتی بوو بە چەکی دووربیندار کوژرا و دوای ئەوە بەبڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک بەرپرسیاری کوشتنەکەی گرتە ئەستۆ. دوای بەیانییەکەی پەکەکە لەبارەی کوشتنی ماڵبەری دارکامازی لەهەرێمی کوردستان لەراپۆرتێکدا هۆکارەکانی کوشتنی بەبەرنامەی ساڵح غازی لێکداوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئەم ماڵپەڕە ئەندامانی پەکەکە لەو ناوچەیە هەوڵیان دابوو تا مادەی هۆشبەر لەرێگای دەروازەی گومریکی لەهەرێمی کوردستان بگوازنەوە بۆ تورکیا بەڵام ساڵح غازی وەک بەرپرسی ئاسایش رێگەی نەدابوو و چەندین جار دەستی بەسەر مادەکانیاندا گرت بۆیە چەندی جاریش ئاگاداری کردنەوە. پەکەکە بە هۆی خۆڕاگری و پێشگرتنی ساڵح غازی لەقاچاخی مادە هۆشبەرەکانی ئەم گرووپە لەرێگای دروازەی گومریکی سەرزیرێەوە ناوبراویان کوشت.