بەگوێرەی راپۆرتی یەکێک لەکۆڵبەرانی ناوچەی هەورامان کە بۆ ئێمە هەناردووە لەبەرواری 22ی خەرمانان نێزیکی نێوەڕۆ گرووپێکی 15 کەسی لە ئەندامانی پەکەکە کە چەکدار بوون لە سەر رێگای جادە گازی هەورامان پێشیان لە ئۆتۆمبێلەکان گرت کە باری کۆڵبەرەکانیان دەگواستەوە و بە ترساندن و تۆقاندن بە رێگای چەک باجیان لێدەگرن و هەندێک لە شۆفێرەکان کە لەلایەن پەژاکەوە دزیان لێکرابوو بابەتەکەیان بە بنکەی سپا راگەیاند و دواتر لەنێوان سپا وئەو رێگرانەی پەژاک پێکدادان هاتە ئاراوە و دەگوترێت چەند کەسێکیان لێ کوژراو و هەوانی دیکەش ئەوەی کە بە باجیان گرتبوو بە جێیان هێشت و هەڵاتن.
ئەم کردەوە بووە هۆی رازی بوونی کۆڵبەران کە سەعید پێی راگەیاندین.
پێشینەی هەڵسووکەوتی لەم جۆرە کە پەژاک تا ئێستا ئەنجامی داوە ئەوە دەردەخات کە گوشارەکانی تورکیا و پارتی وای لێکردوون لەمەرج و دۆخێکی دژواردا بن کە وادیار زستانێکی سەخڵەتیان لەپێش دەبێت.