پێویستی هەوڵی کرداری دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بۆ دەرکردنی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان
سیروان بارزانی لەدیمانەیەک لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمانیتۆری ئەمریکی لەباری هەبوونی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان وتی: بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کێشەی بۆ خەڵک ناوەتەوە و دەوڵەتی ناوەندی ئێڕاق دەبێت بۆ خۆی لەمبارەو دەست پێبکات و بکەوێتە نێو بابەتەکەوە.
ناوبراو وتی: بوونی پەکەکە لەنێو سنووری ئێڕاقە و ئێمە نازانین کە بەغدا بۆ رێگایەک بۆ دەرکردنی پەکەکە و هێزە دەرەکییەکانی دیکە لەقەندیل نابینێتەوە.
سیروان بارزانی یەکێک لەفەرماندەکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە کێشەی ئاوەدانی لە هەرێمی کوردستان رژد نییە چوونکە لەنێوان 4000 بۆ 5000 گوند لەکاتی سەدام کاول کران و ئێستا بە هۆی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە هێشتا ئاوەدان نەکراونەتەوە. بەداخەوە ئەمە بەواتای نەگەڕانەوەی خەڵکە بۆ گوندەکان.
ئەو جەختی کردەوە کە کێشەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا دەبێت لەنێوخۆی ئەو وڵاتەدا چارەسەر بکرێت و ئەمە پەیوەندی بە ئێراق و هەرێمی کوردستانەوە نییە. پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا باشە و هەموومان ئاگادارین کە تەنیا رێڕە و کۆریدۆر بۆ گەیشتن بە ئەورووپا تورکیایە.