مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پەمپەئۆ دواین دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی هەولێر و بەغایان تاوتوێ کرد. بە پێی راپورتی میدیاکانی هەرێم بارزانی لەم پەیوەندیەدا باسی بابەتی جۆراوجۆری کردووە. هەروەها، رێکەوتنی هەولێڕ و بەغا لەبارەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال باس کراوە و ئەمریکا باسی گرنگایەتی ئەم رێکەوتنەی کردووە. بە پێی ئەم رێکەوتنە دەبێت هەموو هێزە نایاساییە چەکدارەکان لەشنگال لەم ناوچەیە دەرکەون و تەنیا هێزی نایاسایی کوردی کە خوازیاری دەرکردنین پەکەکەیە. کوردە ئیزدیەکان زۆر جار لەدژی پەکەکە و باڵەکانی ناڕزایەتیان دەربڕیوە و دەڵێن تائێستا چەند سەد منداڵی ئێزدیان رفاندووە و وەک منداڵ سەرباز هەناردوویانن بۆ قەندیل.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان وەزیری دەروەی ئەمریکاش بە مەبەستی پشتیوانی کوردستان جەختی کردەوە و هۆکارەکەی وزە لەوانە نەوت زانیوە و جەختی لەسەر درێژەی هاوکاریەکان لەم بوارەدایە.
در گفتگوی مسرور بارزانی و پمپئو؛ پ.ک.ک. باید از شنگال خارج شود