لەسەردانی پاپ فرانسیس سەرۆک کاتۆلیکەکانی جیهان بۆ هەرێمی کوردستان هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتی لەوەی کە پاپ بەس لەگەڵ ئەندامانی ماڵباتی بارزانی لەپۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی دیداری کردووە و ماڵباتی بارزانی ئەم دەرفەتەیان بە مالباتی یەکێتی نەداوە ناڕازین.
مەحموود سەنگاوی ئەندامی سەرۆکایەتی یەکێتی یەکێک لەوانە بوو. میدیاکانی سەر بە بارزانییش لەکاردانەوە بەم لێدوانانە مەحموود سەنگاویان کردە ئاماانج و دەڵێن ئەو بەرپرسێکی خۆجێیە و بەس بەبەکارهێنانی هێزی چەکدارانەی خۆی چەند بیرە نەوتی کۆنترۆڵ کردووە و نەوتەکەی لەریگای قاچاخەوە دەفرۆشێت.
لەلایەکی دیکەوە مەحموود سەنگاویش وەک پێشوو مەسعوود بارزانی و دەسەڵاتەکەی ناپەژرێنێت و بە عەشیرچی و داینی پۆست و پلەکانی دەسەڵان بە ئەندامانی خێڵەکەی خۆی تاوانبار دەکات. سەنگاوی چەندین جار بە کاروانێک لە ئۆتۆمبێلە سەربازیەکانیەوە بێ لەبەرچاوگرتنی پۆلیس و پێشمەرگەی هەولێر – سەر بە بارزانی – رۆشتووە نێو ئەو شارەوە و بەکردار هەرێمی کوردستان بە فەرمی ناناسێت.
کاروان گەرمیانی رۆژنامەنووس و محەمەد سابر کارناسی بواری سەربازیش لەگفتگۆیەکدا لەگەڵ چەند میدیای هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکەنەوە کە مەحموود سەنگاوی وەک زۆرێک لە ئەندامانی دیکەی یەکێتی بەکردار دەسەڵاتی هەرێم بەتایبەت ماڵباتی بارزانی بە فەرمی ناناسێت.