بەپێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، رۆژی پێنجەشەمە 6ی سەرماوەزی 1399 و هاوکات لەگەڵ رۆژی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژی لەدژی ژنان، گرووپێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و کەشی ئەنتەرنێت بە بانگهێشتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەهەڵمەتێکی تویتریدا بەشداریان کرد تا نارزایەتی خۆیان لەمەڕ پێشلکاری مافی مرۆڤ و مافی ژنان و کچان لەنێو گرووپە تێرۆریستیەکەی پەژاکدا بەیان بکەن. بەکارهێنەران لەم هەڵمەتدا بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکانی پەژاک لەدژی ژنان و کچانی کوردی ئێرانی، داوایان لە دەزگا دەوڵەتییەکان لەئێران، رۆشنبیرانی کورد و پەیامنێران کرد کە ئەم تاوانانە سەرکۆنە بکەن. لەم هەڵمەتدا بەکارهێنەران داوایان لە باڵوێزخانەکانی ئێڕان کرد کە بە ئەرکەکەیان هەڵسن و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی کچە رفێندراوەکان لەسەردەستی پەژاک بکەن. شایانی باسە ئەم گرووپە تێرۆریستییەی پەژاک سەدان کچی ئێڕانی رفاندووە و هەڵیخەڵەتاندوون و لەشەڕێ پەکەکەلەدژی تورکیا بەکوشتیانی داوە وتەنانەت لاشەکانیشیان رادەستی ماڵباتەکانیان ناکاتەوە.
هەشتەگی بەکارهاتوو لەم هەڵمەتەدا بریتین لە: