مامۆستایەکی زانکۆی کورد دەڵێت ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد لەپارلمانی ئێراق لەبڕیاری دەوڵەتی ناوەندەی بۆ بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان دەورێکی گرنگیان هەبووە. مدحەت سلێمان دەڵێت: نوێنەرەکان پرۆژە بڕیاری وەرگرتنی وامیان پەسەند کردووە، بەڵام لەم یاسایەدا، رێکەوتنی هەولێر – بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و بڕی 320 ملیار دینار کەبڕیار بوو بەغدا مانگانە بیدات بە هەرێم باسی لێوەنەکراوە و لەبەرچاو نەگیراوە.
ئەم مامۆستای زانکۆ دەڵێت: ئەو یاسایاە بە بێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد پەسەندکراوە و ئەمە کاریگەریەکی نێگەتیڤی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەبووە. ژمارەیەک لەنوێنەرانی کورد بەمەبەستی پچڕانی مووچەی فەرمانبەران لەهەرێمی کوردستان و سەپاندنی سنوورداریەکان دەوری گرنگیان هەبووە.
ئەم نوێنەرانە کە لەوێنەکەدا دیارن دەڵێن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت بارزانی مافی فەرمانبەران لەبەغدا وەردەگرێت بەڵام نیوەی دەدا پێیان و نیوەکەی دیکەی سەرفی پارتەکەی و خۆی لەوانە دانەوەی قەرزەکانی دەکات کە خۆی لەکۆمپانیا نەوتییەکان وەریگرتووە و کەسێکیش زانیاری لەبارەیەوە نییە. ئەوان بارزانی بە گەندەڵی بەربڵاوی دارایی تۆمەتبار دەکەن.