هۆکاری جیگربوونی سوپای سوریا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردان چییە؟

دەوڵەتی سوریا بەدوای بەهێزبوونی بوونی سەربازی خۆی لە عەین عیسا و ناوچە زاڵەکان بە سەر رێگای نێودەوڵەتی ئێم 4 دایە کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە بە سەرۆکایەتی کورداندایە. دەوڵەتی سوریا بە یارمەتی رووسیا لەهەوڵدایە تا بوونی سەربازی خۆی لەهەندێک ناوچە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی کوردان بەهێز دەکات، ئەم بوونە دەتوانێت پێشلکاری رێکەوتنێک بێت کە بە چاودێری رووسیا لەنێوان هەسەدە و دەوڵەتی سوریا لەساڵی 2019 واژۆ کرا. بە پێی ئەم رێکەوتنامەی ژمارەیەکی دیاری کراو لە هێزەکانی سوپای سوریا و بێ چەکی قورس لە سنووری نێوان سوریا و تورکیا جێگیر دەکرێن بە مەبەستی پیشگرتن لە هێرشی تورکیا.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دەوڵەتی سوریا کاروانی سەربازی بەرەوە عەین عیسا و دەورووبەری گەورەرێگای ئێم 4 کە پارێزگاکانی حەسەکێ و حەلەب پێکەوە دەبەستێتەوە هەناردوو و ئەمە بەواتەی گەڕانەوە بۆ توندوتیژی و پیکدادانە. خاڵد ئەلحمسی رۆژنامەنووس کە بۆ ماڵپەڕی مەشرق سەر بە دژبەران لەناوچەی گرێ سپی لەنێزیکی عەین عیسا لەپارێزگای رەقای باکوور ئیش دەکات، بە ئەلمانتیۆری وت: هێزە سەربازیەکانی دەسەڵاتی سوریا بەمەبەستی گەیشتن بە ناوچەکانی دەورووبەری گەورە رێگای ئێم 4 لەسەرەتیا ئادارەوە لەدەورووبەری رەقا و پارێزگای حەسەکێ لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا جووڵەیان کردووە. ئەم هێزە یارمەتیدەرانە تا ئێستا هەندێک لە بنکە تۆپخانەیە قورسەکان و بنکەی مووشەکیان پێیە. هێزەکانی دەسەڵات هەروەها خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنی نوێ ئامادە کردووە و زۆرتر گوندەکانی ئەلمەعلەک، ئەلحوشان و ئەلخالدیە کە لەتەنیشت گەورە رێگای ئێم4دان جێگیر کراون. هەندێک لەهێزەکانیشی لەکۆمپانیای کارەبا لە دەورووبەری عەین عیسا جیگیر کراون.

بەرپرسێکی سەربازی هەسەدە جێگیر لە عەین عیسا کە نەیویست ناوی بدرکێندرێ بە ئەلمانتیۆری وت: سەرۆکایەتی هەسەدە رازی نییە بە هاتنی هێزە یاریدەرەکانی  دەوڵەتی ناوەندی بە چەکی قورسەوە بۆ ناوچەکە تەنانەت گەر ژمارەشیان لەئاستێکی مام ناوەندیدا بێت. دەسەڵات ناتوانیت هاوسەنگی هێز لەگۆڕەپانەکە بگۆڕدرێت. هەندێک لە بەرپرسانی هێزەکانی دەسەڵات وتوویانە هێزە یاریدەرەکان بەمەبەستی بەرەنگاربوونە لەگەڵ هەرجۆرە هەوڵێکی سوپیا ئازادی سوریا و سوپای تورکیا هاتوونەتە ناوچەکە بەڵام هەسەدە دەترسێت کە ئەم سیاسەتە بەهێزکردنی بوونی سەربازی دەوڵەت لەناوچەکە بە پاڵپشتی رووسیا بێت.

وادیارە کە سوپای سوریا هەوڵ دەدات گوشار بۆ هەسەدە بێنێت و راستی سەربازی نوێی لەناوچەی عەین عیسا بسەپێنێت. هەڵبەت ئەم شتێکە کە دەوڵەتی ئەسەد بە یارمەتی رووسیا لەکۆتایی ساڵی 2020 بەدوایدایە واتە ناچارکردنی هەسەدە بۆ کشانەوە لە عەین عیسا و پێشگرتن لە کۆنترۆڵی باڵە دژبەرەکان و سوپای تورکیا لەسەر ناوچەکە. دەسەڵاتی ناوەندی کە بوونی سەربازی خۆی لەدەورووبەری گەورە رێگای ئێم4 بەهێزدەکات پێش لە چالاکی سەربازی دژبەران و سوپای تورکیا بە مەبەستی پەرەدان و کۆنترۆڵی ناوچەکە دەگرێت. هەوڵەکانی دەوڵەتی سوریا پیشان دەدات کە حەزی بۆ جادە گرنگ و ستراتژیەکان کە بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی زۆر قووڵی ئابووری دەسەڵاتی سوریا نایەوێت لەدەستیان بدات.

مستەفا بکور ئەفسەری سوپای سوریا، شرۆڤەکاری سەربازی و لێکۆڵەری دانیشتووی ئدلب، بە ئەلمانیتۆری وت: هەسەدە وڵامی گوشارەکانی سوپای سوریا ناداتەوە و رێگای پێنادەن کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان پەرە بستێنن و گەورە بن. گەر سوپای سوریاش وەک هێزی یاریدەر بە کەرەستە و ئامرازی شەڕەوە هەنێردراوە ئەمە دەبێتە هۆی ناکۆکی و ململانێ لەنێوان هەردوو لا. لەئەنجامدا رووسیا سەرەڕای پشتیوانی گشتی لەرژیم، وەک نێوەندگەر دەستێوەردان دەکات. رووسیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی و لەهەمانکاتدا خراپ بەکارهێنانی هەرجۆرە هەنگاو و ناکۆکی لەنێوان لایەنەکان، سیاسەتی نێوەندگەری وەک ئەوەی کە دەڵێت لەپێش گرتووە.

عەلی تامی وتەبێژی بزووتنەوەی ئایندەی کورد لەسوریا بە ئەلمانتیۆری وت: ئارمانج لەم جووڵە سەربازییەی دەسەڵاتی سوریا لەناوچەی عەین عیسا و لەنێزیکی گەورە رێگای ئێم4 گوشاری زیاتر خستنە سەر هەسەدە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ هەناردەکردنی نەوت بۆ دەسەڵاتی ناوەندی سوریایە کە هەوڵ دەدات بوونی سەربازی خۆی لەناوچەکە بەهیز بکات تا پێش لە هەناردەکردنینەوت لەلایەن هەسەدەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دژبەرانی سوریا لە دەورووبەری حەلەب و ئدلب بگرێت. رژیم و رووسیا نایانەوێت نەوتی ئەم ناوچەیە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دژبەران.

رووسیا لەرۆژی پێنجی ئادار بە تێپەڕ بوون لە دەروازەی حەمران کە هەسەدە دەبەستێتەوە بە دژبەرانەوە لەنیزیکی ئەلباب و وێستگەی سەرەتایی پاڵاوتنی نەوت لەدەورووبەری حەلەب، هێرشی کرد. ئەم هێرشە لەوانی بە بەرنامەی دەسەڵاتی سوریا بەمەبەستی گوشارهێنان بۆ هەسەدە بە مەبەستی راگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ دژبەران و هەناردەکردنی سەرلەنوێ بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە. هەسەدە لەرۆژی 7ی ئادار و دوای راگرتنێکی یەک مانگە، هەناردەکردنی نەوتی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژیمی دەست پێکردەوە، راگرتنێک کە بووە هۆی قەیرانی سووتەمەنی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا.

فیراس فەهام لێکۆڵێنەری جێگیر لەناوەندی لێکۆڵینەوەی جوسور لەئەستەنبۆل بە ئەلمانتیۆری وت: هەوڵی سوریا بۆ بەهێزکردنی بوونی سەربازی لەنێزیکی گەورە رێگای ئێم4 لەچوارچێوەی گوشار هێنانە بۆ سەر هەسەدە کە بکشێتەوە لە عەین عیسا. وادیارە ئەمە لەپێناو رێکەوتنێک بێت لەنێوان تورکیا و رووسیادا. واتە یا رووسیا هەسەدە لەعەین عیسا دەردەکات یا تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێدەکات.

فەهام دەڵێت: لەگەڵ ئەمەش وای پێدەچێت رووسیا لەهەوڵدایە تا پێش لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا بگرێت چوونکە پێشوازی لە دزەی زیاتری تورکیا ناکات. بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سوریا دەسەڵاتی ناوچەی زۆرتریان بەدەستەوە گرتووە و ئەمەش زەمینەی پێکەوە لکانی ناوچەی بەهاری ئاشتی لەگەڵ ناوچەی قەڵخانی فورات لەدەوروبەری حەلەب دەرەخسێنێت. بۆیە هەسەدە بۆ کشانەوە یا لانی کەم کەم کردنەوەی هێزە سەربازیەکانی لەعەین عیسا لەگوشاردایە کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی دەزگا دەوڵەتییەکان بۆ ناوچەکە.

وادیار هەسەدە تێگەیشتبێت لەئارمانجی رووسیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و رووسەکان پێیان باشە لەبژاردەی سەربازی خۆ دوور بگرن تا کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ کوردان کراوە بمێنێتەوە و رێگا نەدەن ئەمریکا لەمە لەدژیان کەڵک وەربگرێت و کوردان بکاتە دوژمنی. هەسەدە هەروەها بە باشی دەزانێت کە رووسیا لە پەرەسەندوویی دزەی تورکیا پێشوازی ناکات و بۆیە رێگای هیچ جۆرە ئۆپراسیۆنی سەربازی نادات. لەم قۆناخەدا هەسەدە لەبارەی دەسەڵاتی خۆی لەسەر عەین عیسا لەبەرانبەر ویستەکانی دەسەڵاتی سوریا، خۆڕاگری دەنوێنێت [1]

 

[۱].https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2021/03/syria-regime-russia-deploy-kurdish-forces-turkey.html#ixzz6oypvke7b

 

دلیل استقرار ارتش سوریه در مناطق تحت کنترل کردها چیست؟

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید