هێرشی راگەیاندنەکانی سەر بە بارزانی بۆ سەر بەرهەم ساڵح

دوای دیداری پاپ فرانسیس لەئێراق و دیدار لەگەڵ بەرپرسە جیاکانی ئێراقی لەوانە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەم بەرپرسە کوردە ئێراقیە لەلێدوانێکدا لەبارەی ئەو ئیشانەی وا ئەنجام دراوە لەلایەن دەوڵەتی ئێراقەوە بۆ هاوڵاتیانی مەسیحی ئەم وڵاتە راپۆرتێکی پیشکەش کرد.

راپۆرتەکەی بەرهەم ساڵح رەخنەی توندی راگەیاندنەکانی کورد و لایەنگرانی سەر بە بارزانی لێکەوتەوە. میدیاکانی سەر بە بارزانی دەڵێن بەرهەم ساڵح بە ئاماژە بە دەوری سەرەکی ئازادکردنی ناوچەی مەسیحی قەرە قۆش لەلایەن سوپای ئێراق و ئاماژەنەدان بە نێوی پێشمەرگە زانیاری هەڵەی بە پاپ داوە و بە قسەی ئەم میدیانە کە هەندێ وێنەشیان بۆ سەلماندنی قسەکەیان بڵاو کردۆتەوە. ناوچەی قەرەقۆش لەلایەن پێشمەرگەکان لەدەستی داعش ئازاد کرا و ئەم هێزە سەلیبی کەلیسای ناسراوی قەرەقۆشیان داناوە.

لایەنگرانی بارزانی بەتایبەت لەکەشی ئەنتەرنێتدا لەدژی بەرهەم ساڵح شەڕیان دەست پێکردووە و بە بڕوای کارناسانی بێ لایەن، سەرکردە کوردەکان لەهەرێمی کوردستان یا بەغا لەهەر دەرفەتێک بۆ تۆڵەسەندنەوە لەیەکدی کەڵک وەردەگرن و وای پێدەچێت شەڕی نێوان کوردان کۆتایی نەبێت.

شایانی باسە پێشتر مەسروور بارزانی لەدیدارێکدا لەواتیکان وێنەکانی لەگەڵ پاپ پیشان دا کە تێدا باسی ئەوەی کردبوو کە پێشمەرگە ناوچەی مەسیحی قەرەقۆش و کلیسا ناوبانگەکەی ئازاد کردووە.

https://www.basnews.com/kr/babat/673735

 

 

حمله رسانه‌های وابسته به بارزانی به برهم صالح

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید