گرووپی گورگە بۆرەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی کوردی لەشاری لیونی فرانسا و 4 کوردی بریندار کرد. پۆلیسی لیۆن رایگەیاند ئەم هێرشە دوانیوەڕۆ ئەنجام دراوە و لانی کەم 10 کەس لەبکەرانی ئەم هێرشە رۆشتوونەتە نێو ئەم ئەنجوومەنەوە و دوای ئەو زەرەر و زیانە زۆرانەی دارایی چوار کەسی بریندار بوون.
شایەتحاڵان دەڵێن هێرشبەرەکان 35 بۆ 40 کەس تەمەنیان بوو و پێش گەیشتنی پۆلیس هەڵاتن. ئەم ئەنجوومەنە کوردیە لەبەیانییەیەکدا داوای لەدەوڵەتی فرانسا کرد ئاسایشی کوردان دابین بکات و نووسی: داوا لە وەزارەتی ناوخۆی فرانسا دەکەین دەستبەجێ بکەوێتە نێو کردارەوە و ئاسایشی کۆمەڵگای کوردی بپارێزێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە گرووپی گورگە بۆرەکان دوای هێرشی ساڵی رابردوو بۆ سەر ئەرمەنییەکانی فرانسا وەک گرووپێکی نایاسایی راگەیەندران. تورکیا بوونی گرووپێک بەم نێوە رەت دەکاتەوە. دەگوتریت لەدوای گفتگۆەکانی ئەردۆغان و ماکرۆن کەشی هێرش بۆ سەر کوردان لەفرانسا رەخساوە.[1]
[۱].https://www.rudaw.net/kurmanci/world/040420213