هەرێمی کوردستانی ئێراق؛ بەهەشت یا دۆزەخی رۆژنامەنووسان؟

تاریخ انتشار:

رێکخراوەی نێودەوڵەتی چالاک لەبواری راگەیاندندا لەراپۆرتێکدا رایگەیاندا ئازادی بەیان و راگەیاندن لەهەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەرانبەر هەڕەشەیەکی زۆردان.

مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا وتی کە هەرێم لەبواری پشتیوانی لە رۆژنامەنووسان و دووری لەتوندوتیژی و ترساندن پێشکەوتنی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە. ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە هێشتا دەنگدانەوەی دادگایی و گیرانی رۆژنامەنووسانی دژبەری سیاسەتە ئۆلیگارشییەکانی دەسەڵات دەگاتە گوێ.

لەم نێوەندەدا، رۆژنامەنوسان و چالاکانی کۆمەڵایەتی لەکاردانەوە بەم لێدوانەی بارزانی لەبارەی پێوانە زاڵەکان کە دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ لێکدانەوەی ئاستی پێشکەوتنی ئازادی کەڵکی لێوەردەگرن، ناڕوونی رژدی تێدایە. قسەکانی سەرۆک وەزیر بەتەواوەتی دوورن لەو راستیانە کە رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و رۆژنامەنوسانی چالاک لەهەرێم کردوویانن بە بەڵگە.

بارزانی لە تویترەکەیدا نووسی: گفتگۆی گرنگ لەگەڵ سەندیکاکانی رۆژنامەنووسان ئەنجام داوە و لەبارەی بابەتی پەیوەندیدار لەم بوارەدا وتووێژمان کردووە و وتی: لەم دیدارەدا جەخت لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەئازادی بەیان و پێنووس بەدەستەکان و رۆژنامەنووسان بەدوور لە توندوتیژی و ترس کردەوە. ئەم ئەو ئیشە گرنگەیە کە لەهەرکۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیکدا هەیە و هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا پێشکەوتنی گرنگی بە خۆیەوە بینیە.

ئەم لێدوانە سەیرە و دوور لەڕاستیە لەدۆخی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستانە بەجۆرێک کە ژمارەیەک لەرێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکان بە نیگەرانیەوە چاو لەدۆخی نالەباری رۆژنامەنووسان و چالاکانی راگەیاندن لەهەرێم دەکەن و بەدواداچوونی بۆ دەکەن و لەبارەی ئەو هەڕەشانەی کە راگەیاندنەکان و پێنووس بەدەستەکان لەم قۆناخەی دوایدا  لەهەرێم رووبەڕووی بوونەتەوە هۆشداری دەدەن.

لەم بارەوە رۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەڵایەتی جەختیان کردۆتەوە کە ئازادی لەهەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئاشکرا لەدابەزیندایە و ناتوانرێت ئەمە نکۆڵی لێبکرێت و راپۆرتەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت دەوڵەتییەکان وەک یەکێتی رۆژنامەنووسانیش ئەم سەرکووتەیان کردووە بە بەڵگە.

مەسروور بارزانی لەدیداری رۆژی دووشەمە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی یەکیتی رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان وتی: هەرێم ئەوەی پێی بکریت لەپشتیوانی لەبەکاریگەرکردنی ئازادی بەیان ئەنجامی داوە تا راگەیاندنەکانی دەوری چالاک لەکۆمەڵگا بگێڕێن.

ناوبراو بەوتنی ئەمەی کە دەوڵەت بە شێوەی جیاواز پشتیوانی لە ئازادی بەیان و رۆژنامەنووسان دەکات تا بتوانن ئەرکەکانیان تێپەڕێنن و پسپۆڕانە ئیش بکەن وتی: راگەیاندنەکان لەهەرێمی کوردستان دەبێت رێگا نەدەن ئەرکی پیرۆزی رۆژنامەنووسی بەمەبەستی تۆمەت و بۆختان و رەشکردن و گورز وەشاندن لەئارامی کۆمەڵگا کەڵکی خراپی لێوەربگیردرێت.

لەم بارەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەیاندنی زیان بە ئارامی کۆمەڵگا وەک ئامرازێک بۆ ئارمانج گرتنی رۆژنامەنووسان و راگەیاندنەکان کاتی رەخنەگرتن لەدەوڵەت یا باس کردن لە گەندەڵی کەڵک وەردەگرن.

ئەم قسانەی بارزانی لەکاتێکدایە کە سزادانی قورس و گیرانی رۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کورستان درێژەی هەیە؛ هەولێر پێشتر هەندێک لەرۆژنامەنووسانی بە تۆمەتی هەوڵ دان بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئاسایش هەرێم سزادابوو بە شەش ساڵ گیران. ئەم بۆختان و سزا قورسانە تووڕەی دەزگا سڤیلە ئێراقییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدواوە بوو و ئەم هەنگاوە پێشلکاری ئازادی بەیان لەهەرێمی کوردستان و هەوڵ بۆ بێدەنگ کردنی دەنگی راگەیاندنە بەکاریگەرەکان ناودێر کردووە.

لەم نێوەندەدا، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلمانی هەرێمی کوردستان وێڕای دژایەتی لەگەڵ ئەم سزانە و سیاسی زانینیان، هاودەنگی خۆیان لەگەڵ چالاکە کۆمەڵایەتییە دەستبەسەرگیراوەکان راگەیاند.

مەسروور بارزانی چەند رۆژ پێش لەدادگایی کردن هەندێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی و رۆژنامەنوسانی دەستبەسەر کراوەی بە تۆمەتی سیخۆڕی و هەوڵ بۆ تێکدان و تەقینەوە لە نێو دەزگاکانی دەسەڵات تاوانبار کرد بەڵام دادوەر کە ئەم کەسانەی دادگایی کرد هیچ ئاماژەیەکی بە سیخۆڕی نەدا و ئەم کەسانە بەس لەسەر بنەمای مادەی گرێدراوی تێکدانی ئاسایش و ئارامی لەکوردستان دادگایی کران.

لەمبارەوە، دلێر هەولێری چالاکی کۆمەڵایەتی مافزانی کورد وتی: هەڵکشانی ئاستی تۆمەت، تاکتیکێکی باوە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە و بەم رێگایە تاوانبار بە تۆمەتی وەک سیخۆڕی و هەوڵ بۆ تێکدانی دارایی دەوڵەت دەترسێنن تا کاتی پێوەلکانی تۆمەتی سووکتر ناڕزایەتی دەرنەبڕێت.

لەم نێوەندەدا، سێ رێکخراوی نێودەوڵەتی ناسراو بە رێکخراوی رۆژنامەنووسانی ئازاد، رێکخروەی پشتیوانی لەراگەیاندی نێودەوڵەتی و رێکخراوەی راگەیاندنەکان، هاوکاری و گۆڕینەوەی زانیاری لەمەڕ سزاکانی دادگای هەولێر لەچوارچێوەی لەگرتووخانە کردنی رۆژنامەنوسان و چالاکانی کۆمەڵایەتی نیگەرانیان دەربڕی و وتیان: ئازادی بەیان و راگەیاندنەکان لەهەرێمی کوردستان رووبەڕووی هەڕەشەی زۆردان.

لەلایەکی دیکەوە معاز فەرحان رۆژنامەنووسی سەربەخۆی کورد دەڵێت: ئارمانجی ئەم سزانە نەتەنیا سزادانی ئەم پێنج چالاکە میدیایەیە بەڵکوو داینی ئەم پەیامەیە بە هەموو رۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەڵایەتییە کە لەئێستا بەدواوە بە هۆی نووسینی بابەت یا لێدوانی دژبەر لەگەڵ سیاسەتەکانی دەسەڵات دادگایی دەکرێن.

هەرێمی کوردستان ماوەیەکە لەئەنجامی دابەزینی زۆری داهاتی نەوت و گەندەڵی بێ سنوور لەژیرخانی دەوڵەتی ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات و بە شێوەی ئۆلیگارشی لەلایەن دوو خێڵی بارزانی و تاڵبانی بەڕیوە دەبرێت و ئەم دوو خێڵە هەموو پۆست و کورسیە کلیدیەکانی هەرێمیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکردووە.

سەرچاوە: میدل ئیست نیوز

اقلیم کردستان عراق؛ بهشت یا جهنم روزنامه‌نگاران؟

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

اشتراک گذاری مطلب:

آخرین مطالب

مطالب مشابه
Related

ممنوعیت فعالیت گروه‌های مرتبط با پ‌.ک‌.ک در سلیمانیه عراق

مقامات شهر سلیمانیه عراق فعالیت چهار سازمان متهم به...

هشدار نماینده مجلس سوئیس نسبت به گزارش‌های مربوط به اردوگاه‌های آموزشی گروه تروریستی پ‌.ک.‌ک در این کشور

‌‌نماینده مجلس سوئیس، «ژاکلین دو کُواتروهاس» با استناد به...

خانواده اژین امینی خواستار دخالت دولت ایران برای آزادی دخترشان شدند

به‌دنبال اعلام شکایت خانواده «اژین امینی کلاشی» از حسین...

همکاری پلیس اقلیم کردستان عراق با گروه‌های شبه‌نظامی کُرد

بر اساس گزارشی که توسط یکی از اهالی شهر...