میدیاکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوائین گۆڕانکاریکانی گرێدراوی بوونی پەکەکە لەگوندەکانی ناوچە سنووریەکانی کوردستان لەگەڵ تورکیا نووسیان گوندەکانی گلیکەش بە هۆی بوونی ئەندامانی چەکداری پەکەکە چۆڵ کرا و هۆکارەکەشی کوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێری لەهەفتەی رابردوودا لەلایەن پەکەکەوەیە کە لەم گوندە کرا ئامانج.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن تەنیا لە پارێزگای دهۆک 300 گوندی سنووری بە هۆی بوونی ئەندامە چەکدارەکانی پەکەکە چۆڵ کراون. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک نەتوانن ئیشی جووتیاری و ئاژەڵداری بکەن و بە ناچار روو لە پەراوێزی شارەکان دەکەن.