وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەیانییەیەکدا هێرشەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستانی ئیدانە کردووە. لەم بەیانییەیەدا هاتووە: ئەمریکا هێرشەکانی رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە لەدەژی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنە دەکات.
دەقی بەیانییەکە لەلینکی خوارەوەدایە دەڵێت: بە پشتیوانی لەهەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم درێژە دەدەین. لەم بەیانەدا کە بەناوی هێڕشی رێکخراوی تێڕۆریستی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان بڵاو بۆتەوە هاوخەمی کراوە لەگەڵ ماڵباتی کوژراو بریندارەکان.