تێرۆری کۆسار فاتێحی و راگرتنی گەرەنتی کراو بۆ کرداری کردنی تەواوەتی کنوانسیۆنەکانی ژنێڤ

هێرشی چەکداری و تێرۆریستی گرووپی پەژاک بۆ سەر ئامبۆلانسێکی فریاکەوتن لەبەروارەی 29ی پووشبەڕی 1397 لە کامیاران بووە هۆی کوژرانی کارگێڕێکی خاچی سوور بە ناوی کۆسار فاتێحی. ئەم فەرمانبەرە لەکاتی ئەرکی فریاکەوتن و بە هێما و نیشانە ستاندارەکانی خاچی سوور هاتۆ چووی دەکرد بۆیە هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبێلی خاچی سوور و بە ئامانج گرتنی فەرمانبەرەکەی بێ گومان کردەوەیەیکی تێرۆریستیە و پێشل کردنی مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤی دۆستانە لە دۆخی ئاشتی و تەنانەت دوژمنانەی نێودەوڵەتییە. چاو خشکاندنێک بۆ سەر ئەم رووداوە لەبواری مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤی دۆستانە رەهەندی وا دەخاتە روو کە چاودێری ئەرکی وایە کە دەبێت بەدواداچوونی بۆبکرێت لەلایەنەکانی ئەم رووداوە.

گرنگترین لایەنی ئەم رووداوە لەبواری گرنگایەتی و دابینکردنی ئاسایشە بۆ سەقامگیرکردنی رەوتی فریاکەوتن و چالاکی ئەوەانەی ئەم ئیشە دەکەن. چوونکە هەرجۆرە پێشگرتن و ئاستەنگ لەم رێگایەدا دەتوانێت بە واتای ئاژاوەگێڕی بۆ فریاکەوەتن بزانرێت کە لەمەرجی چەکدارانە و لەکنوانسیۆنی ژنێڤ ئەم بابەتە بەڵگەی تاوانە لە شەڕە چەکداریە نێودەوڵەتییەکان. جا گەر مەرجی روودانی رووداوەکە لەکامیاران لەدەرەوەی دۆخی دوژمنایەتی چەکدارانە لەبەرچاو بگرین، دووبارە ئاژاوەیە لەپێناو ئیشی فریاکەوتن بە واتای پێشلکاری مافی دەستپێڕاگەیشتن بە یارمەتییە پزشکییەکان بۆ خەڵکی ناوچەکەیە و بێ گۆمان بۆ خۆی پێشلکاری مافی مرۆڤە.

کەوایە دابینکردنی ئاسایشی فەرمانبەرانی فەریاکەوتن و درێژەدان بە ئیشەکەیان بێ راوەستان، کردەوەیەکی گرنگ و ژیانییە کە بۆ دابینکردنی وادیارە خەڵک دەبێت لەسەرەووی هەموو شتەوە بن. ئەوەی کە دەوڵەتی ئێران ژێرخانە سافتوێر و هاردوێرەکانی بۆ ئەم خزمەتگوزایە دابین کردووە بۆ خۆی بەو واتایە نییە کە ئەم خزمەتە مرۆیانە لە بەردەستی خەڵکدا بووە! تا کاتێک کە ئاسایشی هێزەکانی فریاکەوتن دەستەبەر نەکرێت، هەرجۆرە وازهێنانی هێزەکانی فریاکەوتن لەئیش و خزمەت بە هۆی نەبوونی ئاسایش بەرپرسیاریێتی لەسەر شانی دەوڵەتی ئێرانیشە.

بە مەبەستی روونتر بوونەوەی پێویستی هەست بە ئاسایش لە هێزەکانی فریاکەوتن سەرەتا ئاماژە دەکەین بەوەی کە لەکنوانسیۆنی 1906ی ژنێڤ بە پێچەوانەی کنوانسیۆنی 1864 کە پرسی رێز و پشتیوانی لە هێزەکانی فریاکەوتن و نەخۆش و زامدارەکان باس کراوە و پرسی بێ لایەنی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بنچینەی پشتیوانی لە فریا کەوتنەکان لە دوژمنایەتی چەکدارانەی نێودەوڵەتی پێک دێنێت، لەکنوانسیۆنی 33 مادەیی 1906 راشکاوانە واژەی رێز و پشتیوانی لە فەرمانبەرانی فریاکەوتن و برینداران لەدوژمنایەتی چەکدارەکاندا ئاماژەی پێدراوە.

لەمادەکانی 24 تا 27 کنوانسیۆنی یەکەمی ژنێڤ، مادەکانی 36 و 37ی کنوانسیۆنی دوومی ژنێڤ، مادەی 20 ی کنوانسیۆنی چوارەم، مادەکانی 15، 62 و 67 ی پرۆتکۆلی لکێندراو و مادەی 9ی پرۆتکۆلی لکێندراوی دووەم لە مافی کارگێڕانی فریاکەوتن و تەندرووستی باس کراوە و راشکاوانە جەختی لەسەر کراوەتەوە کە ئەم کەسانە نە بە حەزی خۆیان و نە بە زۆر ناتوانن لەم مافانە داببڕدرێن. جا بەم پێیە لەکنوانسیۆنەکانی 4ێنەی ژنێڤ و 2 پرۆتکۆلی لکێندراوی ئەو بنەما گشتییە و ماف و ئازادیەکانی فەرمانبەرانی فریاکەوتن بوونی هەیە کە ئەم بنەمایە هۆکاری توانا بوونی فەرمانبەرانی فریاکەوتن لەکاتی یارمەتییە مرۆیانەکاندایە.

یەکێک لەم بنەمانە، چاودێری هەستی ئاسایش لەرەوتی یاری گەیاندن لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوەدایە.

لەم پێناوەدا لەکنوانسیۆنی ژنێڤ جەخت کراوەتەوە کە مافی نێودەوڵەتی مرۆیانە پشتیوانی و رێزی بۆ کارگێڕان و فەرمانبەرانی بەشی فریاکەوتن و تەندرووستی لەکاتی شەڕ و دوژمنیدا دەستبەر کردووە، بەم واتایە کە ئەم کارگێڕانە دەبێت بتوانن بە ئاسوودەیی ئەرکەکانیان تێپەڕێنن و لەکاتی چالاکی ترسیان لە هێرش کرانە سەر نەبێت و لاکاتی روودانی هێرش بپارێزرێن.

پرسی پارێزوانی لەم باسە گرێدراوی مافی فەرمانبەرانی فریاکەوتن گرێدراوی هەردوو لایەنی شەڕە و بەدیاری لەبارەی روودای تێرۆری کۆسار فاتێحی بە لەبەرچاوگرتنی ناوەڕۆکی تێرۆریستی پەژاک و نەبوونی پێبەندی ئەم گرووپە بە یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی، دەتوانین پشکی رژدتر لەئەستۆی دەوڵەتی ئێران دابنێین؛ کەوایە لەئەنجامدا سەرەڕای هێرشی تێرۆریستی پەژاک بۆ سەر ئەندامی خاچی سوور، ئەرکی دەوڵەتی ئێران لەمەڕ پاراستنی گیان و تەندرووستی و ئاسایشی فەرمانبەرانی ئەم بەشە هەرگیز لەسەر شانی لانادرێت.

کەوایە ئەوەی ئەمڕۆ لەدوڵەتی ئێران چاوەڕوانی دەکرێت دابینکردنی ئاسایشی هێزەکانی فریاکەوتن لەمەڕ هێرشە تێرۆریستییەکانە کە نەتەنیا جارێک پێشینەی کردوەیەکی وەها لە دۆسیەکەی تۆمار کردووە بەڵکوو بێ هیچ جۆرە لێبوردنێک پەژراندنی بەرپرسیارتی لەگەڵ هەوڵ بۆ قەرەبوونەوە یا هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بەم رەوتە نامرۆیانەی لەخۆەوە پیشان نەداوە.

لەڕاستیدا ئێستا کە لەلایەن هێرشکارەکان یا هەر ئەو پەژاکە هیوایەک بۆ گۆڕانکاری لەهەڵوێست و دووبارەنەبوونەی رووداوەی وەهادا نییە، لەدەوڵەتی ئێران چاوەڕوانی دەکرێت کە رێکارێکی مسۆگەر بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەی ئەم گرووپە چەکدارەی لەدژی هێزەکانی فریاکەوتن بێنێت.

بۆیە ئێستا کە دەوڵەتی ئێران پەژاک وەک بکەری کردەوە تێرۆریستی و پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ سەرکۆنە دەکات و بەدوای ئەوەدایە کە لەبواری داد و مافەوە لەگەڵ بکەرانی راوانی دژ بە کۆسار فاتێحی بگیردرێتە بەر، ئەم هەنگاوانە نەتەنیا بەس نین بەڵکوو تەنانەت ناتوانن گەرەنتی راگیرانیان هەبێت. ئەوەی ئەوڕۆ بۆ دابینکردنی ئاسایش رەوت و هێزەکانی فریاکەوتن لەئەستۆی دەوڵەتیی ئێرانە، پچڕانی چالاکی تێرۆریستی لەنێو خاکی ئێرانە کە ئەمە خاڵە گرنگە دەتوانێت گەرەنتی هەستی ئاسایش بۆ سەقامگیر کردنی رەوتی فریاکەوتن لەناوچەکەدا بێت.

بەواتایەکی دیکە سەرکۆنەکردنی تێرۆریستەکان بەس نییە! و دەوڵەتی ئێران دەبێت هەنگاوی گشتی بۆ بن بڕکردنی رەوتی تێرۆریزمی پەژاک و پشتیوانی لەهێزەکانی فریاکەوتن ئەنجام بدات.

ترور کوهسار فاتحی و بازدارندگی تضمین شده برای اجرای کامل کنوانسیون‌های ژنو

 

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید