بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، هاوڕێ کوردی چالاکی سیاسی دانیشتووی هەولێر کرا بە ئامانج و تەقەی لێکرا. دوو کەسی ملیشیا بە جلی سڤیلەوە کاتێک هێرشیان کردە سەر هاوڕێ کوردی چالاکی سیاسی دانیشتووی هەولێر هاواریان کرد کە باشتر وایە بێدەنگ بن و دەمتان داخەن. هێرشکارەکان دوێنێ شەو کاتێک کە هاوڕێ بۆ بازار دەڕۆیشت ئۆتۆمبێلەکەیان راگرت و هێرشیان کردە سەری.
هاوڕێ کوردی لەدژبەران و ناسراوان لەناوچەی هەرێمی کوردستانە. ناوبراو ناڕایەتی دەبڕیبوو لەبارەی دەستگیری هاوکارە رۆژنامەنووسەکانی وەک شێروان شێراونی لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە. چەند ساڵ لەوە پێشیش گرووپێکی سەر بە بەرپرسانی هەرێم بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر هاوڕێ کوردی. ئامانجی ئەم هێرشانە تۆقاندنە.