رەوتی هەناردنی هێزەکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تێرۆریستەکانی پەکەکە لەناوچەی ئاکرێ لەپارێزگای دهۆک بەتایبەت گوندی دینارتێ درێژەی هەیە.
پارتی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ کە پێکهاتوون لەکوردانی ئاوارەی سوری لەهەرێمی کوردستان لەلایەن ئەم پارتەوە رێک خراون و پڕچەک کراون لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی ناسراو بە گوڵان بە فەرماندەیی مەنسوور بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی بۆ ناوچەی ئاکرێ هەنێردراون کە شوێنی جێگیربوونی بەشێکی دیکە لەهێزەکانی پارتی بە نێوی زێرەوانییە و ئەم هێزانەی زێرەوانیان لێرەوە بۆ زاخۆ هەناردووە.