دۆخی کۆڵبەران رۆژ بەرۆژ ناڕوونتر لەدوێنێ و ترسناکتر لەئایندەیە و هەرچەند کات جاریک هەواڵی هەژێنەری مردنیان بە هۆکار جیاوازەوە دەبیستین. هەندێک لە گەنجان و هەرزەکاران بەجێگای باوکیان کەناتوانێت ئیش بکات بژیوی ماڵبات دابین دەکات، بەڵام لە نشێوی شاخ دەکەونە خوارەوە و لەژێر بەفر و هەرەسێکی زۆر ئاواتەکانیان هاتەهەتایی دەبێتەوە و هەندێکیش بە تەمەنی 50 ساڵیەوە کۆڵبەری دەکەن.
کۆڵبەرەکان بە هۆی هەڵگرتنی شتی قورسەوە تووشی پشت ئێشە و ملێشە، زیانەکانی هەڵگرتنی کۆڵ، پیری زوو گەیشتووە، بڕانی ئەندام یا کەم ئەندامبوون و فڕێ دران لە شاخ و کەمەر یا هەرەس، سەرما بردن و تەقینی مینە بەجێ ماوەکانی لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای وڵات بەشێکن لە مەترسیەکان کە هەڕەشە لەهاوڵاتیان دەکات.
بەکارهێنانی وشەی قاچاخچی بە جێگای کۆڵبەر شایستەیان نیەی، چوونکە کۆڵبەر واتە قوربانی، بەجۆرێک کە نان بۆتە داوی مەرگیان و گیانیان بۆ نان هەراج دەکەن. گەنجانی دەرچووی زانکۆ و سەرپەرشتیارانی ماڵباتە کوردستانییەکان لەڕووی نەداری و نەبوونی ئیشەوە کۆڵبەری دەکەن.