راوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوردانی شنگالەوە دەڵێت بەغدا و هەولێر بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و دەرکردنی گرووپە چەکدارە بیانییەکان هاوئاهەنگن. شێخ شەمۆ دەڵێت بە پێی لێدوانی نوێنەری رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی ئێراقەوە لەمانگی داهاتووی زائینی کۆنگرەی ئاشتی بۆ شنگال بەڕیوەدەچێت.
شەمۆ وتی دەبێت پێش بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە گرووپە چەکدارە بیانییەکان شنگال چۆڵ بکەن و دۆسیەی ئاسایشی شار بدرێتە دەست پۆلیسەوە. هەردوو لایەنی پرسەکە واتە بەغدا و هەولێر بۆ وەرگرتنی دۆسییەیە هاوئاهەنگی خۆیان زیاد کردووە و بە پێی رێکەوتنەکە دوو یەکینەی پۆلیسی فیدراڵ دێنە نێو شارەکەوە و قایم مەقامی نوێ بۆ دەستنیشان دەکرێت.
بەقسەی شێخ شەمۆ بەدەرکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە بابەتی نوێکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکەویتە نێو بەرنامەی کاری و بەمجۆرە بابەتی رفاندنی هاوڵاتیانی شنگال لەسەر دەستی پەکەکە چارەسەر دەبێت.