سیاسەتڤانی کوردی سوری: ئارمانجی پەکەکە لەناوبردنی هەموو کوردانە

عەبدۆلحەکیم بەشار، جێگری هاوپەیمانی نیشتمانی دژبەرانی سوریا دەڵێت: ئارمانجی سەرەکی پەکەکە لەناوبردنی کوردانە لەهەرکوێ بن بۆ ئەوە لەهیچ بوارێکدا سەر نەکەوێن. ناوبراو لەدیمانەیەکدا وتی: پەکەکە لەهەرێمی کوردستانیش داگیرکەرە و لەخزمەت دوژمنی کوردانە.

 

سیاسەتڤانە کوردە رایگەیاند بوونی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان نایاساییە و چوونکە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێراقدایە بۆیە هەرگرووپێک کە بیەوێت لەهەرێم چالاک بێت؛ دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئێراق مۆڵەتی هەبێت بەڵام پەکەکە گرووپێکی دەرەکییە.

عەبدۆلحەکیم بەشار لەبارەی بوونی گرووپە چەکدارەکان لەهەرێمی کورستان وتی: گرووپە چەکدارەکان لەهەرێمی کوردستان نایاسایین و پەکەکە یەکێک لەوانەیە و گوێ بە یاسای هەرێم نادات. بوونیان ناڕەوایە و بە داگیرکاری خۆیان زیانی زۆر بەخەڵک و دەسەڵات دەگەینن. بوونی ئەم گرووپە هیچ سوودێکی بۆ کوردان نییە چوونکە پەکەکە بڕوای بە کوردایەتی نییە.

ناوبراو وتی: پەکەکە تێکدانی سەقامگیرای و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردۆتە ئارمانجی خۆی تا ئاستەنگ بێت لەسەر رێکەوتنی هەولێر – بەغدا کە لەبارەی شنگالەوە راژۆ کراوە. پێویستە پەکەکە بێ توندوتیژی و شەڕ هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات.

 

سیاستمدار کرد سوریه: هدف پ.ک.ک. نابودی همه کردهاست

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید