رێکخراوی چاودێری کوردستان لەتویترەکەیدا پێرستی نێو و وێنەی رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان لەهەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە. چاودێری کوردستان بە هێنانی نێوی ئەم رۆژنامەنووسانە و شوێنی دەستگیر بوونیان دەنووسێت ئەم کەسانە لەچەند مانگی رابردوودا دەستگیر کراون و هۆکارەکەشی سەرکووتی ئازادی بەیانە چوونکە ئەم رۆژنامەنووسانە رەخنەیان لەسیاسەتی هەرێمی کوردستان گرتووە کە لەسەردەمی کڕۆنادا بۆتە قەیرانێکی ئابووری قووڵ.
ئەم رێکخراوە دەڵێت پێشلکاریەکانی ئازادی لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە دێکۆمێنت دەکات و دەیکات بە راپۆرت. وێنە و شووناسی 12 رۆژنامەنووسەکە لەوێنەکەدا هاتووە.