محەمەد سدێق کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە تویتێکدا باسی دۆخی هەرێمی کوردستان کردووە بە بۆنەی ساڵڕۆژی گشتپرسی سەربەخۆیی لەساڵی 2017 و دۆخی زاڵ لەهەرێمی کوردستانی زۆر نائۆمێدانە بینیوە. کەبودوەند بە بەکارهێنانی وشەی جیاخواز وەک باشوور دەڵێت لە هەرێمی کوردستان و دوای سێ دەیە دەسەڵات لەکردەوەدا نە رێککەوتنێک سیاسی بوونی هەیە و یەکێتی سیاسی.
کەبوودوەند لەدرێژەدا باسی شەڕە حزبی و گرووپەکان لە هەرێم دەکات کە بۆتە هۆی ئەوەی هیچ کەرەستەیەکی گوشار لەسەر بەغدا نەمێنێت و بەکردەوە لەخاڵی سفردا بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە مەسعوود بارزانی لەساڵی 2017 و سەرەڕای دژایەتی هەموو وڵاتان بێجگە ئسرائیل پێداگری کرد لەسەر بەڕێوەبردنی گشتپرسی و لەکۆتایدا ٪51 ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی لەدەست دا و هەبوونی هەرێمی کوردستانی خستە مەترسیەوە و تەنانەت راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن خۆی بۆ هەڵاتن لەهەرێمی کوردستان ئامادە کردبوو.
شایانی باسە کە پەکەکە و باڵەکانی هەمیشە دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بوون و هەن و بە شێوازی جۆراجۆر گاڵتەی پێدەکەن و بە زاری بچووک خستنەوە یادی دەکەن.