۱۸ شهریور ۱۴۰۳

بایگانی برچسب ها: پەکەکە

کەماڵ فیروزی: ناچار بووین ژیانی دژوار لە ئەشکەوت و لەژێر ڕەشماڵەکان بەسەر ببەین.

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ کەماڵ فیروزی دا قسەی کردووە. وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت. کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”. […]

باوکی هێمن قۆمری: هێزەکانی پەژاک هەڕەشەیان لێکردم کە بەدوای کۆڕەکەم دا نەگەڕێم

بۆ ماوەی دوو هەفتە لەنەخۆشخانە و بنکەکانی پۆلیس و هتد بەدوایدا گەڕام بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو.

تاوانی نوێی پەکەکە/ پەژاک: راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی ئێرانی دوای ۵ ساڵ!

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزاری فورات – دەزگای میدیایی پەکەکە/پەژاک – جارێکی دیکە گەنجێکی ئێرانی لە پێکدادان لەگەڵ تورکیا کوژرا، بەڵام گرووپ دوای ۵ ساڵ هەواڵی کوژرانی راگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمە بۆ خۆی بەواتای ون کردنی زۆرەملێ و شەڕی دەروونییە لەدژی ماڵباتەکان. چونکە لەم حاڵەتەدا، ماڵبات ئاگای لە چارەنووسی منداڵەکەی نییە و نازانێت کە وا مردووە یا زیندووە؟ لەم حاڵەتەدا، ماڵبات نازانێت بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵەکەی سەردانی کۆێ بکات.

تاوانی پەکەکە/پەژاک لەدژی ئەندامە ئێرنییەکان درێژەی هەیە

لەکاتێکدا کە هەر ڕۆژ هەواڵێکی نوێ لە شەڕی پەکەکە و تورکیا بڵاو دەبێتەوە و تورکیا بە بیانووی پەکەکە، کۆبانێ و گوندەکانی دەورووبەری بوردمان دەکات و چەندین ناوچەی لە هەرێمی کوردستان داگیر کردووە، پکەکە بۆ قەرەبووی کەمی هێزی مرۆیی هێزە ئێرانییەکان بەرەو مردن دەنێرێت. لەکاتێکدا کە هێشتا دیار نییە کە بۆ ئێرانییەکان دەبێت لە شەڕی پەکەکە و تورکیادا بکوژرێن؟

“ژنۆکاڵ” و بێدەنگی لە بەرانبەر منداڵانی سەربازی ئەندامی پەکەکە/پەژاک

رفاندنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنیان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کەمینەی کورد و بوونی رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکەی تێدایە، درێژەی هەیە. هەروەها ئەم پرسە بە ڕێک و پێکی لە کوردستان روو دەدات، شوێنێک کە گەنجی کوردی ئێرانیش لەڕێگای پلەتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمیش لەڕێگای بەڕێوەبەرانی خۆجێی کە بە ئەنقەست دەیانکەن بە ئامانج لە ژێر کاریگەری و هەڵخەڵەتاندن دان تا دواتر بێ ئاگای ماڵباتەکانیان، بگوازرێنەوە بۆ شوێنێک کە بنکە و بارەگای پەکەکەی لێیە واتە قەندیل.

ئەمریکا: تورکیا لەسوریا و لیبی کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەردەگرێت

دوا بەدوای بڕیاری چاوەڕوان نەکراوی واشنگتۆن بۆ ئەوەی نێوی تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەدا رابگەینرێت کە لەیەک ساڵ رابردوودا کەڵکی لەمنداڵانی سەرباز وەرگرتووە، ناکۆکی لەنێوان هەردوو وڵات و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمەی رەت کردەوە. شایانی باسە کە دوو ڕۆژی پێشوو، راپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تورکیای تاوانبار کردووە بەوەی کە پاڵپشتی بەرچاوی ملیشیا دژبەرەکان […]

درێژەی رەخنەکان لەبوونی پەکەکە و داگیرکاری تورکیا لەئێراق و هەرێمی کوردستان

قاسم ئەلعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێراق، بوونی ئەندامانی چەکداری پەکەکەی لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان نایاسایی ناودێر دەکات و دەڵێت: ملیشیاکانی پەکەکە بوونەتە هۆی نانەوەی پشێو لەپەیوەندی ئێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

ئاگرکەوتنە لەزەوی کشت و کاڵییەکانی دهۆک دوا بەدوای بوردمانەکانی تورکیا

سەرچاوەیەکی ئاگادار رۆژی چوارشەمەی رابردوو باسی لە ئاگرکەوتنەوەی زەویەکانی کشت و کاڵی ۵ گوندی سنووری لەپارێزگای دهۆک بەدوای بوردمانەکانی تورکیا کرد.

شەڕی تورکیا لەسوریا؛ ئارمانج چییە؟ کورد یا پەکەکە؟

لەکاتێکدا کە تورکیا لەسەر هەڵوێستی دژوارانەی خۆی لەمەڕ مافی یاسایی کوردان درێژە دەدات، پێویستە رێکخراو و یاریزانە نێودەڵەتییەکان لەوانە دەزگاکانی مافی مرۆڤ لەپێشگرتن لەم دەستدرێژیەی زیاتری ئەنکەرە بۆ سەر سوریا بەشدار بن.

پرطرفدارها

پربحث‌ترین

کُردی