پەکەکە دەتوانێت خۆی بگۆڕێت؟

تاریخ انتشار:

ئەو گۆڕانکاریانەی کە هزر و ڕامانی ئۆجالانی گرتووتەوە پێداویستی و نیازەکانی سەردەمی دانوستاندن و ئاشتی هاوئاهەنگ و پەیوەندیدارە. گەر بزاڤێک کە ئۆجالان سەرۆکایەتی دەکات لەسەر بنەماکانی ستالینی جووڵاوە، وازی لە هزری توتالیتەری هێناوە و بنەمای دێمۆکراسی بۆ خۆی داناوە، بەدڵنیایەوە چارەسەرکردنی کێشەکان زۆر ئەستەم نابێت.

چوونکە داخوازیە ڕاستەقینەکانی کوردان ئاشکرایە کە لەدەرەوەی چوارچێوەی گوشار و سەپاندنی پەکەکە، بە شێوازی ئازاد بیر و ڕای خۆیان باس بکەن.

بەڵام هێشتا نازانین سبەی چی لە هزر و ڕامانی نوێ ئۆجالان دێت، ئەمەش نازانین کە پەکەکە تا چ ئاستێک لە بواری تیوری و کرداری و پێوانەکانی دێمۆکراسی، لەسەر کام بنەما هەنگاو دەنێت.

با ڕووڕاست بین و ڕابگەینین کە بەداخەوە لەبارەی ئەم شیمانە ناتوانین زۆر دڵنیا بین. پەکەکە هەموو بزاڤ و هێڵە هزریەکانی ئۆجالان لە قەندیلەوە بگرە تا ئەورووپا و تورکیا و هەموو باڵە ڕامیاری و چاندی و هتد بەڕێوە دەبات و ئەمە دەسەڵاتێکی نەخۆشی داوەتە ئەم سەرکردە چەکدارانەی گرووپ.

دوور نییە کە ئەمانە بکشێنەوە لەم هەستی دەسەڵات و پێگەی تایبەتی سۆزداری و دەروونی. هەموو بەیان، میدیا، وتارەکان، ڕاگەیەنراوەکان، بڕیارەکانی کۆنگرە و دانیشتنە تایبەتەکانی پەکەکە بۆنی خۆێنیان لێدێت و ڕێبازی سەرەکی هەموویان توندوتیژی و پێکدادانە.

بەڵام لەگەڵ ئەمەش، من دووبارە لێدوانە نوێیەکانی ئۆجالان و گۆڕانکاریە هزریەکەی بە هەند وەردەگرم. ئایا ئۆجالان پابەندی ئەم شێوە هزری و وێژەوانیە دەبێت؟

ئایا پەکەکە توانای گۆڕانکاری و واز هێنان لە وێژەوانی توندڕەوانەی هەیە؟ ئایا پەکەکە قسەکانی ئۆجالانی لا پەسەندە؟

هەمووی ئەمانە پرسیارن کە بەڕاستی لە مەرجی ئێستادا ناتوانین وڵامی ڕوون و ئاشکرایان بۆ ببینینەوە بەڵام خۆزگا لانی کەم پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە پەرلمانی تورکیا و شار کوردنشینەکانی بایەخی بەم قسە دابا و ئەم چەمکە نوێیەی هێنابایە گۆڕێ.

هەروەک چۆن بینیمان، لە دوئین وتارەکانی سەرکردەکانی ئەم پارتەدا لەبارەی کوژرانی سێ سەرکردە پەکەکە لە پاریس، تا ئاستێکی بەرز نەرم بوونمان بینی و وەک ڕۆژی یەکەم، ڕاستەوخۆ تاوانەکەیان نەخستە ئەستۆی تورکیا.

ئەوان بە باشی بەمە گەیشتوون کە وەها کوشتنێکی پسپۆڕانە و بێ کەم و کۆڕی ناتوانێت بە ئاسانی بە دەستەواژەی وەک دەوڵەتی شاراوە، گلادیۆی سەوز و قسەی لەم چەشنە، سەرپۆش بکرێت.

بێ گۆمان سەرکردەکانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی ڕۆژنامە بیانییەکان دەخوێنن و دڵنیام لانی کەم سەردێڕی ڕۆژنامەی لۆفیگاروی فرانسایان خوێندووتەوە کە نووسی بووی: فرانسا پێی وایە کە لەونەیە دەستی دەزگا هەواڵگریەکی تورکیا لەم تێرۆرەدا، هزرێکی گاڵتەجاڕی و پێکەنیناوی بێت.

منیش وەک پرۆفسۆر محەمەد ئۆزجان لەگەڵ ئەمەم کە دەبێت پەکەکە لەسەر بنەمای سێ ڕێباز و لەڕاستیدا ۳ دەزگای هاوتەریب و گرێدراو، ئەمە لێکبدرێتەوە.

یەکەم؛ دەزگای ئایدیۆلۆژیکی پەکەکە، کاریزما یا بایەخی عەبدۆڵا ئۆجالان، کە لایەنگرانی و مۆریدەکانی کوێرکوێرانە بەدوایدا دەڕۆن.

دووەم؛ دەزگای ئابووری پەکەکەیە کە لە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان خەریکی ئیشی مافیایی، قاچاخ و کۆکردنەوەی باج و خەراجە.

لەوانەی ئۆجالان لەم دەزگایەش دزە و پێگەی هەبێت بەڵام بێ پەردە دەبێت بڵێین، وەها پێکهاتەیەک پێوان و یاسای خۆی هەیە و من پێم وایە کە تێرۆرەکانی پاریس پەیوەندی بەم سێ بەشەی پەکەکەوە هەیە.

سێیەم؛ دەزگای هێزە چەکدارەکانی پەکەکە لە ئێراق و سوریا کە گرێدراوی ئۆجالانن بەڵام ناوەڕۆکێکی بەرەو پێکدادانی هەیە و قۆناخی ڕامیاری هەنووکەیمان بینیوە کە موراد کارایلان لە دیمانە لە گەڵ ڕۆژنامەی پەکەکە”ئۆزگور گوندەم” وتی: هەڵبەتە کە بەشی دیاری کەر و بڕیاردەر هێزە چەکدارەکانن.

لەهەموو وڵاتەکانی جیهان و ڕەوتی پێکدادانی هاوشێوە (وەک سپانیا و ئیرلەند)، لە قۆناخی ڕامیاری بەرەو لێککردن، باڵی ڕامیاری دەکەوێتە پێش بەشی سەربازی و گۆڕانی ڕێڕەوی ڕامیاری وەک سەرەکی ترین بابەت باسی لەسەر دەکرێت.

ئێستا دەبێت بزانین لەنێو پەکەکە و بەگشتی و لە کۆتایدا، کام بەش لەو سێ دەزگایە کە شرۆڤەیان لەسەر کرا، یارمەتی باشتر بوونی دۆخی کوردان دەدەن و پەکەکە لەسەر بنەمای کام مکانیزم، خۆی ڕزگار دەکات لە ڕادیکاڵیزم.

ترک پاسخ

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید

اشتراک گذاری مطلب:

آخرین مطالب

مطالب مشابه
Related

بر اساس اعلام فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران؛ پنج روزنامه‌نگار کُرد در میان ۱۲۲ نفر از کشته‌شدگان سال ۲۰۲۴

بر اساس اعلام فدراسیون بین‌المللی روزنامه‌نگاران(IFJ) در سال ۲۰۲۴،...

باوکی بێروز سۆبحانی: وێنەیەک لە گۆڕی کۆڕەکەمیان بۆ ئارام کردنەوەی دڵی دایکی پیشانمان نەدا

ماوەیەک لەگەڵ یەکێک لەکچاکانی خزم حەزیان لێک دەکرد بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی مەرجی دارایی پێویست وڵامی ڕەتیان پێدایەوە.

منداڵە ون بووە ئێرانییەکان/ ڕەسووڵ ئەلمەهۆلی خەڵکی ماکۆ

ئەم منداڵە لە ساڵی ۲۰۱۲ بە شێوەیەکی ناباو لەلایەن گرووپە ملیشیاکانەوە هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لە.

کێشەی ماڵباتی و چیرۆکی دووپاتی ژیانی هەستی ئەسەدییەکان

هەروەک پەیمان ئەسەدی لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە ماوەیەک باوک و دایکی پێکەوە کێشەیان هەبوو و وای لێهات لێک دابڕێن.